جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

شاندی ڕووسیا بۆ وەبەرهێنانی وزە و چەک سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە شاندێکی رووسیا بۆ وەبەرهێنان و وزە و چەک سەردانی عێراق بکات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له ‌عێراق ئاشكرای ده‌كات، مانگی داهاتوو شاندێكی باڵای رووسیا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسێ له‌بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و وزه‌و چه‌ك سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ پێگه‌ی “به‌غداد یه‌ومی” راگه‌یاندووه‌، شاندێكی باڵای دیبلۆماسی و سه‌ربازی و ئابووری له‌ مانگی داهاتوو سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن و كه‌سانی نزیك له‌ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیایان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و به‌رپرسانی عێراقی كۆده‌بنه‌وه‌و پرسی سیاسی و ئابووری و چه‌ندین دۆسێ له ‌بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و وزه‌و چه‌ك و ئاسانكاری بۆ سه‌رمایه‌دارانی هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button