محەمەد شیاع سودانی گەشتە فەڕەنسا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی و به یاوه‌ری شاندێكی باڵای حكومی گه‌یشته فه‌ره‌نسا و وابڕیاره ئه‌و سه‌ردانه‌ی رۆژێك بخایه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق گه‌یشته فه‌ره‌نسا.
هه‌رچه‌نده راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه ئاشكرانه‌كردووه، ته‌نها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ فه‌ره‌نسا ماوه‌ی رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
پێشتریش به فه‌رمی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوه‌تنامه‌ی ئاراسته‌ی سوودانی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پاریس بكات و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی عێراق، هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر بكه‌ن و فه‌ره‌نساش ده‌یه‌وێت كار بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق بكات و هاوكاری حكومه‌تی عێراق بكات له شه‌ڕی دژ به گه‌نده‌ڵی و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه خاپووركراون.
یه‌كه‌م دیداری نێوان ماكرۆن و سوودانی، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا كه رۆژی سێشه‌ممه (20ـی كانوونی یه‌كه‌م-دیسێمبه‌ری 2022) له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌ڕێوه‌چوو.
میدیا مەگەزین