لە ماوه‌ی مانگێکدا، زیاتر لە 160 كه‌س لە ئەفغانستان بەهۆی سەرماوە گیانیان لە دەستداوه و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت زیاتر له 15 ساڵه ئه‌فغانستان سه‌رمای وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، دەسەڵاتدارانی تاڵیبان ئاشکرایان کرد، لە مانگێکدا لە ئەفغانستان، زیاتر لە 160 کەس بەهۆی سەرماوە گیانییان لە دەستداوە.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كابوڵ ئاماژەیان بەوەشداوه، تەنیا هەفتەی رابردوو 84 کەس بەهۆی سەرما و سەختی کەشوهەوا گیانیان لەدەستداوە، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هاووڵاتییانی ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌فغانستان له دۆخێكی سه‌ختدان به‌هۆی ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌یه‌ی رووی له‌و وڵاته كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كابوڵ، نزیکەی 15 ساڵ دەبێت ئەفغانستان کەشێکی ساردی لەو شێوەیەی به‌خۆیه‌وه نەبینیوە و لە بەشێکی ناوچەکانی ئەو وڵاتە پلەی گەرما بۆ 34 پلەی سلیزی ژێر سفر دابەزیوە.
میدیا مەگەزین