کوردستانگرنگ

عه‌لی حوسێن: مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری کوردستان و عێراق هەیە

به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستنی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ئه‌زموونێكین، پاراستنی له‌ئه‌ستۆی نیشتمان په‌روه‌راندایه‌.

عه‌لی حوسێن به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستنی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ میانه‌ی سه‌ردانی بۆ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ قۆناغێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕن، ئێمه‌ش خاوه‌نی ئه‌زموونێكین، پاراستنی ئه‌ركی ئێمه‌، هاووڵاتیان، رۆشنبیران و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: “مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی، عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌”.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و یه‌كێتی، عه‌لی حوسێن روونیكرده‌وه‌، ئێمه‌ له‌ رابردوودا كۆمه‌ڵێك گرفتمان هه‌بووه‌، به‌ دیالۆگ گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ركردووه‌، ئێمه‌ دوو پارتی به‌رپرسیارین، ئه‌ركی پاراستنی هه‌رێمی كوردستانمان له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ئه‌گه‌ر ناكۆكیشمان هه‌بێت، خاڵی هاوبه‌شمان زۆره‌، ده‌بێت گفتوگۆ بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری خاڵه‌ ناكۆكه‌كان، بۆیه‌ به‌یانی كۆده‌بینه‌وه‌.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button