په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه له عێراقدا به به‌رده‌وامی پێشێلی ده‌ستوور ده‌كرێت و تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی فیدراڵی ده‌یان مادده‌ی ده‌ستووری پێشێلكردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، جیاكاری زۆر له نێوان شایسته و مافه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها موسه‌ننا ئه‌مین روونیكرده‌وه، به به‌رده‌وامی ده‌ستوور له عێراق پێشێلده‌كرێت تا ئێستا به ده‌یان مادده‌ی ده‌ستووری له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه پێشێلكراون، له‌وانه‌ش بوونی جیاكاری زۆره له نێوان دابینكردنی شایسته و مافه‌كانی هاووڵاتییان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا ده‌ستووری عێراق رێگه به به‌كارهێنانی هێز بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان نادات، به‌ڵام بینیمان له‌كاتی ریفراندۆم هێز له دژی ئێمه به‌كارهێنرا و تاڵانكارییان ئه‌نجامدا.
سه‌باره‌ت به پێشلكاری دیكه‌ی ده‌ستووری عێراق له‌لایه‌ن هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه، موسه‌ننا ئه‌مین باسی له‌وه‌كرد، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور پێكهێنانی هێزی چه‌كداری له‌لایه‌ن هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، “به‌ڵام ئه‌وه‌شمان بینی” كه گرووپی چه‌كداری له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه پێكهێندرا.
میدیا مەگەزین