ڕوسیا داوا لە عێراق دەکات کە چیتر مامەڵە بە دۆلارەوە نەکات
مۆسكۆ داوای له به‌غدا كردووه، له‌بری دۆلار مامه‌ڵه به رۆبلی رووسی و یوانی چینییه‌وه بكات، ئه‌مه‌ش دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌های دۆلار دێت به‌رامبه‌ر دیناری عێراق كه تاوه‌كو ئێستا به‌رزترین به‌های له مێژوودا تۆماركردووه و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووری وڵات دروستكردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جەبار عۆدە، سەركردە لە چوارچێوەی هه‌ماهەنگی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و رووسیا لە بواری دابینكردنی دانەوێڵە و ئامێرە سەربازییەكان ملیاران دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رووسیا بە یەكێك لە گرنگترین سەرچاوەی دابینكردنی دانەوێڵە بۆ عێراق دادەنرێت و هه‌ردوولاش خواستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوانیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها جه‌بار عۆده جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، مۆسكۆ بەشێوەیەكی فەرمی بە حکومەتی عێراق راگەیاندووە، دەكرێت لەبری مامەڵەكردن بە دۆلار، رۆبلی رووسی و یوانی چینی لە ئاڵوگۆڕە بازرگەكانییەكانی نێوانیان بەكاربهێنن.
میدیا مەگەزین