د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “بە نووسراوی فەرمی داوامان لە بانکی ناوەندیی عێراق کردووە، سەرجەم لقەکانی ئەو 20 بانکە رێگەپێدراوەی بەشداریی مەزادی دۆلار دەکەن لە هەموو پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە، کارئاسانیی بکەن بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگاکان، بەتایبەت بازرگانان و هاوردەکاران، هاوشێوەی لقی سەرەکی و لقەکانی شاری بەغدا بۆ دەستکەوتنی دۆلار بە نرخی فەرمی.”
وتیشی: “داوامان كردووە ناوەندی فرۆشی دۆلار بۆ گەشتیاران لە سەرجەم فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان بكرێتەوە، بە فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێریشەوە، بۆ ئەوەی گەشتیاران سوودمەند بن لەو کارئاسانییانەی بانکی ناوەندی،
بانکی ناوەندیی عێراق لە رۆژی 10ی1ی2023ەوە لە فڕۆكەخانەی بەغدا بڕی پێنچ ههزار دۆلاری ئەمریکی دهفرۆشێتە گەشتیاران، به نرخی فهرمیی بانکی ناوهندیی عێراقی، كە 100 دۆلار بە 146هەزار دینارە.
نەرمین مەعروف ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانی ئەوەن بە فەرمی بانكی ناوەندی وەڵامی نووسراوەكەیان بداتەوە و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش لەو بڕیارانە سوودمەند بن.