کوردستانگرنگ

دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی هیندستان تێكشكان

دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی هیندستان تێكشكان و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، فڕۆكه‌كان له‌كاتی ئه‌نجامدانی راهێنانی سه‌ربازیدا بوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ئاژانسی هه‌واڵی ئاسیای نێوده‌وڵه‌تی (ANI) له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوپای هیندستان له‌ جۆره‌كانی (سۆ – 30) و (میراج 2000) له‌ ئاسمانی ویلایه‌تی (به‌ردیش)ـی ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، هه‌ردوو فڕۆكه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی ئاسمانی (گوالیوار)ـی ویلایه‌تی مادیا برادیش به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند راهێنانێكی سه‌ربازی به‌ره‌و ئاسمان فڕیون و دواتر تێكشكاون و كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هیندستانه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی (ئه‌ی ئێف پی) له‌ زاری چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی هیندستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پاشماوه‌ی فڕۆكه‌یه‌كیان له‌نێو دارستانێكی ویلایه‌تی (به‌ردیش) دۆزیوه‌ته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ن پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی دیكه‌ش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك دوورتر كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ سه‌ربازییه‌ی هیندستان ئه‌وه‌یشی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی گوتووه‌، هه‌ر له‌نێو دارستانه‌كه‌دا فڕۆكه‌وانێكی یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان به‌برینداری دۆزیوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامن.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button