دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا، رەخنە لە سیاسەتی وڵاتەکەی دەگرێت و رایگه‌یاند، 85 ملیار دۆلارمان لە سوپای ئەفغانستان خەرجکرد، نەیتوانی شەڕبکات.
ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، شێواز و پلانی کشانەوەی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان زۆر هەڵەبووە و دەبوو بە سەربەرزییه‌وه لەو وڵاتە دەربچین.
دۆناڵد ترەمپ هه‌روه‌ها گوتی: “ئێمە سوپایەکمان هەیە ناتوانێت شەر بکات و بیباتەوە، وەک لە ئەفغانستان سەلمێنرا، كاتێك 85 ملیار دۆلارمان لە بنیاتنانەوەی سوپای ئەفغانستان خەرجکرد، هیچ رووینەدا شەریان پێنەکرا”.
گوتیشی: “قسەم لەگەڵ عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی تاڵبیان کرد، پێمگوت تۆ زۆر خەڵکی ئه‌مه‌ریكیت له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما کوشتووە”.
هه‌روه‌ها تره‌مپ ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولغه‌نی به‌راده‌ر روونكرده‌وه و گوتی: “به سه‌رۆكی تاڵیبانم گوت، ئەگەر دووباره ئەمانه رووبده‌نه‌وه، وات لێدەدەینەوه، کە هیچ کەسێک پێشتر ئەوەنده خراپ لێی نەدرابێت و پەشیمانت دەکەینه‌وه”.
رۆژی (29ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان رێككه‌وتنی واژوو كرد.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 1996دا ده‌ركه‌وت و زیاتر له سه‌دا 80ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵكرد و ئیماره‌تێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و ته‌واوی هێز و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌فغانستانی له دۆڵی بانشیر گه‌مارۆ دابوو.
به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن رێكخراوی قاعیده و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان تۆمه‌تباركرد و داوایكرد، تاڵیبان ئوسامه بن لادن راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام مه‌لا عومه‌ری ئه‌میری پێشووتری بزووتنه‌وه‌كه ره‌تیكرده‌وه، بن لادن راده‌ستبكات و رایگه‌یاند، بن لادن میوانی خۆشه‌ویستی ئه‌فغانستانه.
به‌و هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له كابوڵ هێنا.
دواجار ئه‌مه‌ریكا له 30ـی ئابی 2021، له ئه‌فغانستان كشایه‌وه، دووباره بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گه‌ڕانه‌وه و حكومه‌تی نوێیان پێكهێنا.
سه‌رچاوه: AP
میدیا مەگەزین