ئێران هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ عێراق راده‌گرێت و وه‌زیری كاره‌بای عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای عێراق به وڵاتانی كه‌نداو، له‌گه‌ڵ سعوودیه كۆده‌بینه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، ئێران هه‌نارده‌كردنی غازی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای راگرتووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه عێراقی بڕی 7 هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌بای له‌ده‌ستداوه و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه زياد عه‌لی فازڵ، وه‌زیری كاره‌بای عێراق به رۆژنامه‌ی شه‌رقی سعوودیه رایگه‌یاندووه، ئێران رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی غازی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای گه‌یاندووه‌ته سفر، بۆیه عێراق له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له دانوستانی به‌رده‌وامدایه و به‌مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای عێراق به تۆڕی كه‌نداو، هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ لایه‌نی سعوودیه كۆده‌بنه‌وه.
میدیا مەگەزین