کوردستانگرنگ

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی 300 هه‌زار لیتر نه‌وتی دابەشکرد

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 300 هه‌زار لیتر نه‌وتی به‌سه‌ر خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كاندا دابه‌شكرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (30ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ده‌زگای خێرخوازی بارزانی وه‌كو كاری هه‌میشه‌ییان، ئه‌مڕۆ هه‌ڵسان به‌ دابه‌شكردنی سه‌دان لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.”

به‌گوته‌ی هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ زیاتر له‌ “300 هه‌زار لیتری نه‌وتی سپی” به‌سه‌ر زیاتر له‌ سێ هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆراندا دابه‌شكردووه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ موسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌كه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی دابه‌شكردنی دوو ملیۆن لیتر نه‌وتی سپییه‌ به‌سه‌ر 20 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌تدا له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

موسا ئه‌حمه‌د گوتیشی، سه‌رۆك بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پاڵپشتی له‌ كاره‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كردووه‌ و  “بە بڕی ملیارێک و 610 ملیۆن دینار پشتیوانی هەڵمەتەکەی کردووە.”

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button