ئەمریکا بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری لە عێراق ئاشکرا کرد
بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگەیاند، پێشتر ئەمەریکا بە فەرمی بانکی ناوەندی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە سیستەمی گواستنەوە بکاتە ئەلیکترۆنی، بەڵام بانکی جێبەجێی نەکردووە. ئەمەش هۆکاری دابەزینی بەهای دیناری عێراقییە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشکرای کرد: “دوو ساڵ لەمەوبەر بانكى ناوه‌ندی ئه‌مەريكا به فه‌رمى بانكى ناوه‌ندیی عێراقی ئاگاداركردووه كه سيسته‌مى گواستنه‌وه بكاته ئه‌لیكترۆنى، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە چوونە دەرەوەی دۆلار، بۆ ئەوەی دۆلار نەچێتە ئەو وڵاتانەی کە ئەمەریکا سزای خستوونەتە سەر، به‌ڵام بانكى ناوه‌ندی عێراق نه‌چووه ژێر بارى جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه، بۆيه نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی به‌خۆه بينى و بانكى ناوه‌ندی عێراق هۆكارى دابه‌زينى به‌هاى ديناره”.
گوتیشی: “بانکی ناوەندی عێراق کەمتەر خەمبووە لە جێبەجێکردنی داواکەی بانكى ناوه‌ندی ئه‌مەريكا”.
سەبارەت بە گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێت: “راستە هەندێک گۆڕانکاری لە بانکی ناوەندی کراوە، بەڵام کاتی زۆری دەوێت، رەنگە نەتوانن بیگڕێنەوە بۆ دۆخی پێشتر”.
بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى 2023ى حكوومه‌تى عێراق و نه‌ناردنى بۆ ئهنجوونهمى نوێنه‌ران، پێيوايه دۆخى سياسیى عێراق ناجێگيره بۆيه تاوه‌كو ئێستا بودجه نه‌نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و گوتى: “بودجه له عێراق زياتر بودجه‌يه‌كى سياسییيه له‌وه‌ى بودجه‌يه‌كى دارايى و ئابووریى بێت و ره‌هه‌ندى دارايى و كۆمه‌ڵايه‌تیی تێدا بێت، بێگومان ناجێگيرى بەهای دینار و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانيش كاريگه‌رى خۆى هه‌بووه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌ممه‌د شياع سوودانى زۆر فراوانه له پڕۆژه بودجه‌يه‌كى وه‌هادا ناتوانێت به‌رنامه‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات، ناتوانێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌ژارى و هه‌ڵئاوسان له عێراق بكات”.
بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقییەوە، 23/1/2023 ئه‌م مانگه، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، مستەفا غالب و راسپاردنی عەلی موحسین عەلاق بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی بە وەکالەت.
لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵی رابردوودا، نرخی 100 دۆلار لەنێوان 148 ھەزار بۆ 149 ھەزار دینار بوو، بەڵام رۆژی 11/12/2022ـەوە نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی 150 ھەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند و دواتر بۆ یەکەمجار 100 دۆلاری ئەمەریکی 166 ھەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند و تائێستا بەھای دینار ھەر بە ناجێگیری ماوەتەوە.
میدیا مەگەزین