کوردستانگرنگ

بانکی‌ ناوەندیی‌ عێراق زیاتر لە 69 ملیۆن دۆلار خستە بازاڕەوە

بانکی‌ ناوەندیی‌ عێراق بۆ ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 69 ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕەوە کە زیاتر لە 30% کەمترە لەو بڕە دۆلارەی‌ رۆژی‌ پێشتر بۆ حەواڵەی‌ دەرەکی‌ و فرۆشتنی‌ نەختینەیی خستییە بازاڕەوە. 
 
رۆژی سێشەممە 31ی‌ کانوونی‌ دووەمی‌ 2023، دەروازەی‌ فرۆشتنی‌ دۆلاری‌ سەربە بانکی‌ ناوەندیی‌ عێراق ئەو بڕە دۆلارەی‌ بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ دەیخاتە بازاڕەوە کە 69 ملیۆن و 625 هەزار و 115 دۆلارە، لەو بڕە 45 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری‌ بۆ فرۆشتنی‌ نەختینەییە و 24 ملیۆن و 425 هەزار و 115 دۆلاریشی‌ بۆ حەواڵەی‌ دەرەوەیە بە نرخی‌ 1460 دینار بەرامبەر بە دۆلارێک.
 
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ کردنەوەی‌ بازاڕدا بەهای‌ 100 دۆلاری‌ ئەمریکی‌ بەرامبەر بە 167 هەزار و 500 دینار بوو. 
 
ئەو بڕە دۆلارەی‌ کە ئەمڕۆ بانکی‌ ناوەندی‌ خستییە بازاڕەوە بە رێژەی‌ زیاتر لە 30% کەمتر بوو لەو بڕە دۆلارەی‌ دوێنێ خستییە بازاڕەوە کە 91 ملیۆن و 500 هەزار و 748 دۆلار بوو، لەو بڕە 43 ملیۆن و 100 هەزار و 748 دۆلاری‌ بۆ حەواڵەی‌ دەرەکی و 48 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاریشی‌ بۆ فرۆشتنی‌ نەختینەیی بوو.
 
بڕیارە 2ـی‌ شوباتی‌ 2023، شاندێکی‌ بانکی‌ ناوەندیی‌ عێراق لە تورکیا لەگەڵ نوێنەرانی‌ بانکی‌ فیدراڵ و وەزارەتی‌ گەنجینەی‌ ئەمریکا کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی‌ پرسی دابەزینی‌ بەهای‌ دیناری‌ عێراقی‌ بەرامبەر بە دۆلار و رۆژانی‌ 8 و 9ـی‌ هەمان مانگ بۆ هەمان مەبەست سەردانی‌ ئەمریکا بکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button