گرتنى وێنەى خواردن و خواردنەوەکان و بڵاوکردنەوەیان لە سناپ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى دیکەدا حەرام کرا، ئەوەش لە پێناو کەمبوونەوە و رێگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەی خێزان.
بەشى فەتوای ئەلیکترۆنی لە زانکۆى ئەزهەر لە میسر بڵاویکردەوە، هەر کەسێک لە لاى کەسانی تر باسی بابەتی خێزانی و نهێنی ماڵی خۆى بۆ هاوڕێکانی بکات سەبارەت بەوەى کە چی لە ماڵەکەیاندا دەگوزەرێت، بەپێى شەرع نادروست و کارێکى رەتکراوەیە، بەو پێیەی یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوە و لەدەستدانی خێزان لەم سەردەمەدا.
هاوکات، لە چوارچێوەی بەرنامەی هۆشیاری خێزان و کۆمەڵگادا، کە لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتی ئەزهەر بۆ فەتوای ئەلیکترۆنی جێبەجێ دەکرێت، فتوایەکى نوێی لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵوەشاندنەوەی زیاترى خێزان و کەمکردنەوەی جیابوونەوە دەرکردوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکردوە، بڵاوکردنەوەی وێنەی خواردن و خواردنەوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە ئاماژە بە سناپ چاتیش کراوە، حەرامە.
میدیا مەگەزین