ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “شەوی رابردوو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی ھاووڵاتییەکە بەناوی “ستار ئەحمەد مەمەند” لە دایکبووی ساڵی 1983 لە ماڵەکەی خۆیدا بە ھۆی تەقینەوەی مینێک گیانی لەدەستدا.”
شایەنی ئاماژەپێکردنە، قوربانییەکە پێشتر کاری مینی کردووە، لە ماڵەکەیدا مینی هەبووە کاتێک دەستکاری کردووە تەقیوەتەوە پێیدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و کچێکیشی بەهۆی نزیکی لێوەی برینداربوو.
Facebook Comments Box