کوردستانگرنگ

سبه‌ی پارتی و گۆڕان له‌ شاری هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌

سبه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ (2ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كات. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د مه‌حموود، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و پارتی سوسیالیست دیموکراتی کوردستانی كرد و، بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان  و پارتی رەنجدەرانی کوردستان كۆببێته‌وه‌.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ (31ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو تێبینییه‌كانیان له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.

هه‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مموود محه‌ممه‌د به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی، پارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان مه‌رج دانانێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “له‌ كه‌س قبووڵ ناكه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵمان مه‌رج دابنێت”.

رۆژی شه‌ممه‌ (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆبوونەوە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بە رێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو. هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button