ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌روچاوه بۆ شكارته له سنووری ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین پێنج هاووڵاتى بوونه‌ه قوربانى.
عه‌لى عه‌بدوڵا، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: “رووداوه‌كه له جۆرى پێكدادان بووه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهه‌ڵگر كه شوفێره‌كه‌ى تورك بووه له‌گه‌ڵ تاكسییه‌ك كه پێنج سه‌رنشینى تێدابووە”.
گوتیشى: به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه چوار سه‌رنشینى تاكسییه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوە و سه‌رنشینێكى دیكه‌ش به‌سه‌ختى بریندار بووە”.
ئەوەشی خستە روو: “ئێستا قوربانییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه”.
به‌هۆى تازه‌یى رووداوه‌كه ناسنامه‌ى قوربانیان نه‌زاندراوه، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نافه‌رمى باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قوربانییەکان خەڵکی ناحیه‌ى بالیسانى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ن.
میدیا مەگەزین