فراكسیۆنی سادقون، دیارترین مەرجەکانی ئەمەریکا لە بەرامبەر دابەزاندنی بەهای دۆلار له عێراق ئاشكرا دهكات.
عودهی عهواد ئهندامی فراكسیۆنی سادقون رایدهگهیهنێت، له چهند رۆژی داهاتوودا عێراق له رێگهی وهزیری دهرهوهی وڵاتهكهیهوه پلانێکی یەکگرتوو دەخاتە بەردەم بانکی فیدراڵی، ئهویش قبوڵکردنی 50%ی رێکارەکانی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکایه لە بەرامبەر دواخستنی ئەو مەرجانەی کە ماون بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، بۆ ئەوەی وردە وردە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
عهواد، ئاماژەی بەوەکردووه “رێوشوێنەکانی ئەمەریکا فشاری سیاسین بۆ ناچارکردن و شكستهێنان به حکومەتی سوودانی و بهجۆرێكی دیکە مەرجەکانی ئەمەریکا رێگری لە حکومەت دەکات تاوەکو لێپرسینەوە لەو گەندەڵکارانەی پەیوەستن بە ئەمەریکاوە نهكرێت”.
لە 31/1/2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی فەرمیی عێراق رایگەیاند “دینار لە دۆلار بەهێزترە و هاووڵاتییانی عێراق بەهای دۆلار دەگەڕێنینەوە بەهای خۆی.
ئەمە لەکاتێکدایە بەهای دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دابەزی، دوێنێ 1ی شوباتی 2023، 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 177000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
میدیا مەگەزین