ئه‌ڵمانیا رێگه‌ی به‌و دوو كارگه‌ی دروستكردنی زرێپۆش دا، زرێپۆشی لیوباردی شه‌ڕكه‌ر ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، ستیڤن هیبیشترایت گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، رێگه به‌و دوو كارگه‌یه ده‌درێت زرێپۆشی لیوباردی شه‌ڕكه‌ر ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات.
ئه‌و گوته‌بێژه له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێگه دراوه زرێپۆشی شه‌ڕكه‌ری لیوبارد ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری دیكه بڵاوبكاته‌وه.
دوێنێ له ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو به‌سه‌ر نازییه‌كانی ئه‌ڵمان له ستالینگراد، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له گوتارێكدا رایگه‌یاند، دووباره زرێپۆشه‌كانی ئه‌ڵمانیا، كه وه‌ك هاوكاری ده‌درێنه كیێڤ، ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر مۆسكۆ.
پوتن له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتی: “ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م بابه‌تێكی جدییه، دووباره زرێپۆشه‌كانی لیوباردی ئه‌ڵمانی ده‌بنه‌وه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر مۆسكۆ”.
پوتن ده‌شڵێت: “هاوپه‌یمانه‌كانی هیتله‌ر له‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا شه‌ڕی ئێمه ده‌كه‌ن”.
میدیا مەگەزین