پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومی له‌دایكبوون كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومی بۆ له‌دایكبوون و منداڵان، به نوێترین ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای پزیشكی كرایه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌توانێت رۆژانە له رێگه‌ی 220 کارمەند و پێشکەوتووترین ئامێرە پزیشکییەکان، خزمەتگوزاریی تەندروستیی خۆڕایی پێشکەش بە هاووڵاتییان بكات.
نه‌خۆشخانه‌كه، ده‌كه‌وێته ناحییه‌ی به‌حركه، كه شوێنی پێشتری نەخۆشخانەی ئیماراتی بوو بۆ چارەسەری په‌تای کۆرۆنا.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box