کوردستانگرنگ

هاوڵاتیانی کەرکوک بە دەست نەبوونی و گرانی کارەباوە دەناڵێنن

ھاووڵاتییانی دانیشتووی کەرکووک بەدەست نەبوونی کارەبای نیشتمانی و گرانی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەھلییەکانەوە دەناڵێنن، لەماوەی 24 کاتژمێردا تەنھا شەش کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتییان دەدرێت.

نەبوونی کارەبای نیشتمانی، دانیشتووانی کەرکووکی لە کار و کەسابەت کردووە، حەمید عادل ئاسنگەرە و ھەموو کارەکەی پشت بە کارەبا دەبەستێت ئەو دەڵێت: “لە بێ کارەبایی بێزاربووین بە تاریکی لە ماڵەوە دەڕۆین و بە تاریکی دەگەڕێنەوە، هەندێک جار کە منداڵەکانم خوێندنیان هەیە و کارەبامان نییە لە ماڵەوە لایتیان بۆ دەگرم”.

ئەحمەد، یەکێکی دیکەیە لە کاسبکارانی کەرکووک گوتی: “بە ماڵ و دووکانەکەمەوە مانگانە 170 هەزار دینار پارەی کارەبای موەلیدە دەدەم”.

ھەرچەندە بریاربوو وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ گرانی نرخی ئەمپێری موەلیدە تایبەتەکان، خۆپیشاندان لەبەردەم قایمقامیەتی کەرکووکدا ئەنجامبدرێت، بەڵام چەند کەسێکی کەم ئامادەبوون، خۆپیشاندانەکەش بۆ رۆژی یەکشەممە دواخرا.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button