کوردستانگرنگ

تەرمی گەنجێک لە دھۆک دۆزرایەوە

کەمێک پێش ئێستا لە سنووری شاری دهۆک، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە و پۆلیسیش رای دەگەیەنێت کە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، رێکەوتی 4/2/2023 تەرمی گەنجێکی 29 ساڵ بە ناوی نەشوان خالید حەجی لە نزیکی بیرێکی ئاو لە چیای زاوا لە دهۆک دۆزرایەوە.”

روونیشیکردەوە: “پۆلیس گەیشتە شوێنەکە و بەپێی لێکۆلینەوەی سەرەتایی و ڕاپۆرتی دادی پزیشکی، دەرکەوتووە بە هۆی تەزووی کارەبا لە پرۆژەیەکی ئاو گیانی لەدەست داوە.”

ئاماژەشی بە ئەوە دا، لەسەر ڕووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسی قەزای سێمێل کراوەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button