وەزیریی دەرەوەی ڕووسیا ئەمرۆ خۆی دەگەیەنێتە بەغدا
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌گاته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق چه‌ندین كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی بەغدا دەکات و لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف ئاماژەی بەوەیشدا، “سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.”
به‌گوته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، شاندێکی باڵای حکوومەتی رووسیا، ھەروەھا ژمارەیەک کۆمپانیای بواری وەبەرھێنانی نەوت و غاز، یاوەری سێرگی لاڤرۆڤ دەکەن لە سەردانەکەی بۆ بەغدا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە کۆبوونەوەکانی نێوان وەزیری دەرەوەی رووسیا و بەرپرسانی باڵای عێراق، باس لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت بە تایبەتی لە بواری وزدا.
ھاوکات میدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەته‌وه، چاوەڕان دەکرێت وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ دوای بەغدا، سەردانی ھەولێر بکات.
میدیا مەگەزین