پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق دەڵێت، نێوەڕاستى مانگی شوبات چەند رێوشوێنێکى دیکە رادەگەیێنن. مەبەستی رێوشوێنەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلارە.
عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق باسی لە فرۆشتنی نەختینەیی دۆلار کرد و گوتی، “کۆتوبەندى نێوخۆیی و دەرەکى نییە لەسەر فرۆشتنى نەختینەیی دۆلار و حەواڵەکردنى.”
رۆژی شەممە 04-02-2023، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێشوازی لە “چاکسازییەکان”ی بانکی ناوەندیی عێراق کرد. عەلى عەلاق دەڵێت، “رێوشوێنە نوێکان بۆ ئەوەن سیستمى بانکى و دارایی لە کارى گوماناوى بپارێزن.”
Facebook Comments Box