کوردستانگرنگ

ژماره‌ی کوچکردوانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا

سەرۆکی ده‌زگای ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (ئافاد) به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشووری توركیا بۆ (1014) كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌ی فریاگوزاری و گه‌ڕان به‌دوای قوربانییانی رووداوه‌كه‌ له‌ژێر باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كان، تا ئێستا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار برینداریش تۆماركراون و به‌ڵام هیچ ئامارێكی ژماره‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كان ئاشكرانه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها ئافاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاوه‌كو ئێستا 105 پاشله‌رزه‌ له‌ توركیا و باكووری كوردستان تۆماركراوه‌.

به‌ گوته‌ی سه‌رۆك كۆمـاری ئه‌و وڵاته‌، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 800 خانوو و باڵه‌خانه‌ له‌ توركیا و باكووری كوردستان رووخاون.

ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ”لە ئێستادا نۆ هەزار کارمەند سەرقاڵی کارەکانی گەڕان و رزگارکردنن، لەگەڵ گەیشتنی کەسانی دەرەوە بە ناوچەکە ئەو ژمارەیە بەردەوام زیاد دەکات”. 

گوتیشی، ”ئەمشەو کاتژمێر 4:17 خوله‌ك گەورەترین کارەسات هەژاندینی کە دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی 1939ـی سەدەی رابردووی ئەرزینجان گەورەترین کارەساتە”. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)،  بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به‌ پلەی رێختەر توركیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه‌ لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ هه‌ستی پێكراوه‌.

له‌باره‌ی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا ماون، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی ناڵه‌باره‌ی كه‌شوهه‌وا پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییان ئه‌سته‌م بووه‌. 

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، مەحموود ئۆزەر، وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگه‌یاند، بۆ ماوەی دوو هەفتە، خوێندن لە ناوچە “کارەساتبارەکانی تورکیا ده‌وه‌ستێت”.

 وەزیری پەروەردەی تورکیا راشیگه‌یاند، ”لەمڕۆوە لە پارێزگاکانی مەڕەش، هاتای، ئادیامان و ماڵاتیا بۆ ماوەی دوو هەفتە پشووی خوێندن رادەگەیەنین”.

مەحموود ئۆزەر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ”لە پارێزگاکانی دیاربەکر، عەنتاب، ئورفا، ئادانا، عوسمانیە و کلیس بۆ ماوەی یەک هەفتە پشووی خوێندن رادەگەیەنین”.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button