پێش كەمێك، حوسێن دوران، سەرۆكی لقی ئەنقەرەی كۆمەڵەی سەمسوور، بە ئیندیپێندێتی توركی رایگەیاند، لە ژێر داروپەردووی باڵاخانە رووخاوەكاندا لە شاری سەمسووری باكووری كوردستان، بە دوای كەسانی ژێرخانوو كەوتوودا گەڕاون، چەند كەسێكیان دۆزیوەتەوە، كە بەهۆی سەرماوە رەق بوونەتەوە و گیانیان لەدەست دا.
راشیگەیاند، وەكوو پێویست ئامێر لەبەردەستدا نییە، تا كەسانی ژێرخانووكەوتوو دەربێنن، لە كاتێكدا 30 كاتژمێر بەسەر ڕووداوەكەدا تێپەڕیوە و هێشتا خەڵكێكی زۆر لەژێر داروپەردووی خانووەكاندا ماون.
Facebook Comments Box