ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه سێ هه‌زار و 549 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 22 هه‌زار و 168 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد هاوكارییان بكه‌ن له رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا گیریان خواردووه و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
له‌باره‌ی ئاماری قوربانیانیش، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیان روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه. تا ئێستا سێ هه‌زار و 549 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 22 هه‌زار و 168 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن. گوتیشی، هه‌زاران هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا رزگاركراون و پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییان “له بارودۆخێكی سه‌ختدا به‌رده‌وامه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، تا ئێستا 1621 هاووڵاتی سووری به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زياتر له دوو هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
روانگه‌ی سووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیان به زیاتر له 72 گوند، شاره‌دێ، شارۆچكه و پارێزگای سووریا گه‌یشتووه.
دوێنێ دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو.
میدیا مەگەزین