کوردستانگرنگ

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی.

ئەمڕۆ سێشەممە (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.

سەرۆکی حکومەت، هەروەها هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی کرد بۆ هاوخەمیی و هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button