کوردستانگرنگ

زەنگی مەترسی لە عێراق لێدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرگریی شارستانیی عێراق، لە شاری بەغدا و سەرجەم پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و باشووری عێراق، زەنگ (ئینزار)ی ئاگاداركردنەوە و هۆشداریی لێ دا.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرگریی شارستانیی عێراق لە 12 پارێزگای عێراق، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ، زەنگی هۆشداری و ئاگاداركردنەوی بۆ ‌تاقیكردنەوەی سەرەتایی لێ دا.

لێدانی زەنگەكە لە سەعات 11ـی نیوەڕۆ بوو و لەڕێی ئامێری دەنگبەزركەرەوە لێ درا، تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئامێری دەنگبەرزكرنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیشیان بەكار هێنا و تاقیكردنەوەیان بۆ ئامێرەكان كرد.

دوێنێ‌ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە كە زەنگی مەترسی تاقی دەكاتەوە، داواشی لە هاووڵاتییان كرد كە ئاگاداربن و تووشی دڵەڕاوكێ نەبن، چونكە ئەم زەنگە تەنیا بۆ تاقیكردنەوەیە و تەنیا یەكجاریش لێ دەدرێت.

بڕیاریشە لەمەودوا لە كاتی ڕوودانی بوومەلەرزە و هەر كارەساتی سروشتی لەناكاو، لێ دەدرێت بەمەبەستی ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتییان.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بوومەلەرزەیەك لە توركیا و سووریا رووی دا، تا ئێستە زیاتر لە 16 هەزار گیان لەدەستدان هەیە لەگەڵ سەرووی 25 هەزار بریندار.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button