کوردستانگرنگ

ڕێگەی سەرەکی چون بۆ گویژە داخرا

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌ هۆی بوونی مه‌ترسی و ئاسته‌نگی هاتوچۆ شه‌قامی ده‌باشان، كه‌ رێگای سەرەکییە بۆ سەر شاخی گۆیژە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە داخرا.

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا، هاتووه‌: لە ئێستادا بەهۆی شەپۆلی چڕی بەفر بارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لەسەر شاخی گۆیژە دروستبووە و چەند خێزانێک گیریان خواردووە.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو رێگایەی لە پێناو دروستنەبوونی ئاستەنگی زیاتری هاتووچۆ داخستووە و چەند تیمێکیان رەوانەی شاخی گۆیژە کردووە بۆ هاوکاری کردنی ئەو هاووڵاتیانەی گیریان خواردووە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button