کوردستانگرنگ

بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری بانکی بازرگانی دەستگیرکرا


“زیاتر لە یەک ملیار دۆلار زیانی گەیاندووە”

دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی حەمدیە جاف، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی عێراق بۆ بازرگانی ناسراو بە (TBI) راگەیاند و ئاشکرایکرد، دەستگکیر کردنەکە هاوکات بووە لەگەڵ سەردانەکەی محەمەد سوودانی بۆ ئیمارات چونکە حەمدیە جاف بۆ ئەو وڵاتە هەڵاتبوو.

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرایکرد، “دەستگیرکردنی حەمدیە جاف دوای تێوەگلانی دێت لە پرسی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی و پێشتر فەرمانگەی گێڕانەوە ژمارەیەک دۆسیەی لەبارەی هەڵاتوو ئامادەکردبوو و 17 دۆسیە بۆ سەرۆکایەتی داراکاری گشتی نارد بەمەبەستی ناردنی بۆ ئیمارات بۆ رادەستکردنەوەی سزادراوەکە بە رێگەی دیپلۆماسی.”

روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە ئەو کاتەی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بووە زیانی زۆری بە سامانی گشتی گەیاندووە و قەبارەی زیانەکە گەیشتووەتە یەک ملیار و 116 ملیۆن و 24 هەزار و 788 دۆلاری ئەمریکی، کە دەکاتە 90 ملیار و 786 ملیۆن و 20 هەزار و 500 دینار، ئەوەش لە بڕیارە سزاییەکان روونکراوەتەوە کە لە دادگە تایبەتمەندەکانەوە لە دژی سزادراوی هەڵاتوو دەرچووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button