جیهانگرنگهەواڵ

پۆتین گوتارێک پێشکەش دەکات

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گوته‌بێژی كۆشكی كرملین، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له‌ یه‌كه‌م ساڵیادی ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكرانیا، گوتارێك پێشكه‌شده‌كات.

دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرملین، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، رۆژی (21ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له‌ ساڵیادی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكرانیا، له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی رووسی گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، كه‌ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ پێكهاتوون له‌ یاسادانه‌ره‌كانی په‌رله‌مانی رووسیا.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button