کوردستانگرنگ

پەیامێکی تووند لە پارتییەوە

لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاندراویكی سه‌باره‌ت به‌ سووتانی باره‌گایه‌كیان له‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری كه‌ركووك راگه‌یاند، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئه‌مرۆ پاش نیوه‌ڕۆ له‌ لایه‌ن ده‌ستێكی تێكده‌ر و گیره‌شێوێن و دژی دیموكراسیه‌ت و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ، بینایه‌ی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چوار ـی سه‌ر به‌ لق مان له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادی شوتێندرا كه‌ ئه‌م بینایه‌ دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن هیزه‌داگیر كه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌را گیرا بوو .
ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ ره‌زامه‌ندی ته‌واویان نیشان داوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی له‌م پاریزگایه‌ .
ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌یه‌ ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌ی دژه‌ دیموكراسیه‌ و ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه‌ی له‌ پشت ئه‌م كرده‌وه‌ ترسنۆكه‌وه‌ن، چاویان به‌ ئاڵای پارتی و شكۆمه‌ندی رێبازی بارزانی هه‌ڵنایه‌ت .
ئه‌م هه‌وڵه‌ نه‌زۆكانه‌یه‌ ناتوانیت رێگر بێت له‌ شكۆ و گه‌وره‌یی پارتی و رێبازی بارزانی و كه‌ركووكییه‌ چاونه‌ترسه‌ خۆڕاگره‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌رده‌می تاكره‌وی و عه‌سكه‌رتاریه‌ت و شۆڤێنیزم به‌سه‌ر چووه‌ و ئازادی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ڕێته‌وه‌ نێو ماڵی هه‌مووان .
له‌ هه‌مانكاتدا به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ راسته‌وخۆ له‌ سه‌ر شانی ئیداره‌ی كه‌ركووكه‌ و پێویسته‌ به‌ زووترین كات ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌یه‌ راده‌ستی یاسا بكرێت .
لقی سێ
پارتی دیموكراتی كوردستان
2023/10/2

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button