کوردستانگرنگ

دەزگای خێرخوازی بارزانی نووسینەگەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە

بە مەبەستی گەیاندنی کاروانی هاوکارییەکان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، دەزگای خێرخوازی بارزانی نووسینگەیەک لە عەفرین دەکاتەوە.

رەواج حاجی، سەرپەرشتیاری تیمی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، شەوی رابردوو تیمەکانیان گەیشتووتەنە شارۆچکەی جندرێس لە سنووری عەفرین، کە یەکێکە لەو ناوچانەی بەهۆی بوومەلەرزە زیانی زۆری گیانی و ماددی بەرکەوتووە، ئەمڕۆ تیمەکانیان دەستبەکاردەبن بۆ دابەشکردنی هاوکاری بەسەر لێقەوماوان.

گوتیشی: “دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان رادەستی نەخۆشخانەی عەفرین دەکەین، چونکە نەخۆشخانەی جندرێس بەهۆی بوومەلەرزەوە نەماوە”.

ئاشکراشی کرد، بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری زیاتر بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە، نووسینگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە عەفرین دەکەنەوە و رۆژانە کاروانی هاوکارییەکان دەگاتە ناوچەکە و بەسەر زیانلێکەوتووان دابەشی دەکەن.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی، خەڵکێکی زۆر لەو سنوورە لەبن دارەکان دەژین و بێ جێ و ماڵن و جگە لە دەزگای خیرخوازی بارزانی هیچ رێکخراوێکی خێرخوازی و مەدەبی بۆ بەهاناوەچوونی خەڵک نەهاتوونەتە ناوچەکە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button