
دادگای بەغدا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەر کچەمۆدێلێکدا سەپاند کە بە بڵاوکردنەوەی بابەتی ئاست نزم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمەتبارکرابوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/2/12 سەرچاوەیەک رایگەیاند, دادگای کەتنی کەرخ بڕیاری دا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەر کچە مۆدێل عەسەل حوسامدا بسەپێنێت.
روونیشیکردەوە کە بڕیارەکە دوای وەرگرتنی وتەی عەسەل بووە، کە تۆمەتباربوو بە بڵاوکردنەوەی بابەتی ئاست نزم.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی ناوخۆی عیراق هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بابەتی ئاست نزم بڵاودەکەنەوە و لەسەر ئەو بنەمایەش فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکرد، لە نێویشیاندا ئەم فەهد، عەسەل. سەعلوسە و حەسەن سەچمە.
Facebook Comments Box