د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوایان لە بانكی TBI كردووە ئەو ئاسانكاریانەی كە هاوڵاتیان عێراق دەكرێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكرێت، هەنگاوەكانیش بە ئاڕاستەیەكی باشدا رۆشتوە و لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا پێشبینی دەكەن دابەزینی بەهای دۆلار ببینرێت.
ڕاشیگەیاند، رەنگە لە چەند رۆژی ئایندە یان هەفتەی ئایندە بەهای دۆلار بەرزو نزمی بەخۆوە ببینێت، بەڵام دواتر دەچێتەوە ئەو نرخەی كە بانكی ناوەندی دیاریكردوە بۆ بازاڕەكان”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 305 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە بەمەبەستی دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار.
Facebook Comments Box