کوردستانگرنگ

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ شاندی حوکومەتی هەرێم کۆبوویەوە

له‌ به‌غدا له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، پێشوازی له‌ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و شاندی یاوه‌ری كرد.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 12ـی شوبات /فێبرایه‌ری 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌تیف ره‌شید، پێشوازی له‌ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، تێیدا بارودۆخی ئه‌منی، سیاسی، ئابووری و دۆسییه‌ی ئاواره‌كان تاووتوێكران.

بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگارییه‌كان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ كرده‌وه‌.

سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رده‌وامی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن به‌ گرنگ زانی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان.

له‌تیف ره‌شید جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێی شایسته‌ گرنگه‌كانیانن، هاوشێوه‌ی په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ و یاسای نه‌وت و گاز، كه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری عێراق، دووپاتیكرده‌وه‌، هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌یه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق دووپاتیكرده‌وه‌، هه‌ولێر رژده‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان.

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر باشن و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك كۆماریشی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر، به‌رزنرخاند.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button