کوردستانگرنگ

نهێنی باڵەخانە موعجیزەکە چییە؟

لەدوای روخانی چەندین باڵەخانە لە شاری کەهرەمان مەرعەشی تورکیادا، باڵەخانەیەك بوو بە جێگەی سەرنج کە بەرگەی بومەلەرزە روخێنەرەکەی گرتوە و وەك باڵەخانەکانی تەنیشتی نەڕوخاوە.

باڵەخانەی “ئەندازیارانی مەدەنی” لە شاری کەهرەمان مەرعەشی تورکی بەرگەی بومەلەرزە بەهێزەکەی گرت، بەهۆی ئەوەی بناغەیەکی باشی هەیە و بەپێی بەرزترین بنەماکانیی ئەندازیاریی دروستکراوە.

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ژوری ئەندازیارانی کارەبایی لەو ناوچەیە بەناوی “ئۆڵوتاش” وتوویەتی، “نەڕوخانی ئەو باڵەخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ بناغەی دروست و بەهێزی مەوادەکانیی پێکهاتەی، تەنانەت لەو بومەلەرزە بەهێز و گەورەیەشدا هەندێك باڵەخانە هەن کە دەتوانن بەرگە بگرن بەهۆی بناغە بەهێز و چاکەکەیانەوە، ئەمەش دەکرێت لەرێگەی دروست بەکارهێنانی ئەندازیاری و زانست و تەکنەلۆژیاوە بەدەستبهێنرێت”.

هەروەها ئۆڵۆتاش وتوویەتی، “ئەو باڵەخانەیەی کە لە وێنەکەدا هەیە پێویست بە قسەکردن ناکرێت لەسەری، تەنها زانست و ئەندازیاریی بەسن بۆئەوەی باڵەخانەیەك بتوانێت بەرگەی ئەو بومەلەرزە روخێنەرە بگرێت”.

ئەو باڵەخانەیە کە وا دروستکراوە بەرگەی بومەلەرزە بگرێت تەنانەت شوشەی پەنجەرەکانیشی نەشکاون، لەکاتێکدا باڵەخانەکانیی دەورووبەری بەتەواوەتی بە زەوییەوە وەستاون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button