وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان کە لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی حەسیرە کارەبا بەرهەمدەهێنێت، ساڵی 2021 کارەکانی دروستکردنی تەواو بووە و 118 هەلی کاری ناوخۆیی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە رەخساندووە.
ئهمڕۆ دووشهممه (13ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه: وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان، کە لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی حەسیرە کارەبا بەرهەمدەهێنێت، ساڵی 2021 کارەکانی دروستکردنی تەواو بووە و دەستی بە بەرهەمهێنانی کردووە، ئێستاش 118 هەلی کاری ناوخۆیی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە رەخساندووە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، کابینەی نۆیەم، کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و پاراستنی ژینگە لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان. ئەم وێستگەیە جگە لە سوودە ئابوورییەکەی، سوودێکی زۆریشی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبێت.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: رووبەری وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان 35 دۆنم زەوییە و پێکهاتووە لە 180 موەلیدە و 45 گۆڕەڕ، توانای بەرهەمی کارەبای هەر موەلیدەیەکیش 0.9 مێگاواتە، ئەمە جگە لەوەی کە بەرهەمی رۆژانەی ئەو وێستگەیە، زیاتر لە 100 مێگاواتە و هەوڵەکانیش بۆ زیادکردنی ئەو ڕێژەیە بەردەوامن.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئهوهشی خستووهتهڕوو، هەنگاوێکی گرنگیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا لەو گازەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانەوە بەفیڕۆ دەچێت و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکانەوە کارەبا بەرهەمدەهێندرێت.
میدیا مەگەزین