کوردستانگرنگ

ژن و پیاوێک بەهۆی زۆپاوە گیانیان لە دەستدا

بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و دروستبوونی غازی سۆپا لە ژووری خەوتنەکەیاندا، پیاو و ژنێکی بەساڵاچوو لە گەڕەکی بنگردی ناحیەی قەسرێ گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دوو هاوسەرەکە بەیەکەوە لە ژورێکدا خەوتوون و بەهۆی بڵاوبوونەوەی غازی زۆپاوە گیانیانلەدەستداوە و خۆیان خەڵکی دۆڵی قانەقا بوون لە سنوری ناحیەی وەرتێ.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، شەوی رابردوو هەردوو هاوسەرەکە کە بەساڵاچووبوون، سەردانی ماڵی کچەکەیان کردووە لە ناحیەی قەسرێ و لەوێ ماونەتەوە و کاتێک بەیانی کەسوکارەکەیان هەڵساون، بینویانن کە پێکەوە گیانیانلەدەستداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا، رووداوێکی دیکەی هاوشێوەی ئەم رووداوە روویدا و دوو هاوسەر بەهۆی غازی سۆپاوە لە ماڵەکەی خۆیاندا لە خەلیفان گیانیان لەدەستدا.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button