ئابووریکوردستانگرنگ

لەگەڵ داخستنی بازار نرخی دۆلار لە هەرێمی کوردستان بەرزبوویەوە

لەگەڵ داخستنی بازاڕەکانی دراودا لە هەرێمی کوردستان، نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دینار، لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخەکەی ١٥٢ هەزار دینار بوو.

بڵاوکردنەوەی خستنەڕووی دۆلاری بانکی ناوەندی کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر نرخی دۆلار و بۆ ئەمڕۆش ئەو بانکە، تەنها بڕی ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، ٩٤ ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار و ٥٦٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە.

رۆژی یەکشەممە، دوای ماوەیەکی زۆر لە کەمخستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو، ٣٠٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی نەقدی و حەواڵە خستەبازاڕەوە، پێشبینی دابەزینی نرخی دۆلار دەکرا، بەڵام تەنها دوو هەزار دابەزی و دواتر چووەوە سەرو ١٥٠ هەزار دینار.

لەوبارەیەوە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە میانەی بەشداریکردنی لە پانۆڕامای ئێن ئاڕ تی وتی، “نەبوونی متمانە لای هاوڵاتیان سەبارەت بە سەقامگیری دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار، بەهۆی ئەو دۆخە ناجێگیرەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە ماوەی رابردوودا بیندراوە، وایکرد، بە زیادکردنی خستنەبازاڕی دۆلار کاریگەری بەرچاو لە دابەزاندنی نرخی دۆلاردا بەدی نەکرێت، بەڵام نەیشاردەوە، کۆبوونەوەکانی بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا کاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار لەماوەی رابردوودا کە نزیکی ٢٠ هەزار دینار بەهاکەی دابەزی.

باسی لەوەشکرد، بەشێکی دیکەی پەیوەندیدار بووە بە خواستی بازاڕ کە بانکی ناوەندی پارەی کەمتری بەشێوەی حەواڵە دەخستەبازاڕەوە و کەڵەکەبوونی خواست لەسەر بازاڕەکان روویداوە و وای دەکرد، بازرگانان لە بازاڕەکان دۆلار بکڕن کە کاریگەری هەبووە لەسەر بازاڕەکان.

جەبار گۆران دەڵێت، “پێویستە بانکی ناوەندی عێراقی ببەسترێتەوە بە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا و لە رێگەی سیستەمی ئەلکترۆنییەوە کاروباری دراو و دارایی عێراق رێکبخرێت و رێگری بکرێت لە بردنەدەرەوەی دۆلار، جگە لەوەی ئەو پارانەی لە نەوتەوە دەست دەکەوێت دەبێت وەبەرهێنانی پێوە بکرێت بۆ ئەوەی بەهای دینار سەقامگیر بێت.”

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button