دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماری گشتی ئەو پێداویستییانەی خستەڕوو کە رەوانەی ئەو ناوچانەی کردووە بەهۆی بوومەلەرزەوە له باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا زیانیان بەرکەوتووە، کە پێکدێن لە دەرمان، بەتانی، خۆراک و خواردنی خێرا، ئاوی خواردنەوە، چادر و جلوبەرگ و پێداویستیی دیکە.
لە ئامارەکەدا ئەو هاوکارییانەی خراونەتەڕوو تاوەکو دوێنێ 13ی شوبات گەیهندراونەتە لێقەوماوان لە باكووری كوردستان و توركیا لە پارێزگاكانی دیلۆك، دیاربەكر و شارەكانی ئادیەمان، ئورفا، مەڕەش، مەلانیا و ئەدەنە، ھەروەھا شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان.
بەگوێرەی ئامارەكانی دهزگاكه، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 26 ھەزار ژەمە خواردن و نزیكەی 10 ھەزار بەتانی بۆ خۆپاراستن لە سەرمای زستانە بەسەر لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەدا دابەشكراون.
ههروهها نزیكەی 60 بارھەڵگر گەیشتوونەتە ناوچەكە كە ئاوی پاك، سۆپا، پێداویستی منداڵان و جلوبەرگیان لەخۆگرتبوو، ھاوكات نزیكەی دوو ھەزار خێوەت بەسەر لێقەوماوان دابەشكراون،جگهلە ھاوكارییە پزیشكییەكان و چارەسەركردنی بریندارەكان.
سهبارهت به سهرچاوهی دابینكردنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاماژه بهوهكراوه، بەشێک له هاوكارییهكان لەلایەن خودی دهزگاكهوه دابیندەکراوه و بەشێکیشیان لەلایەن کۆمپانیا و سەرمایەدارانەوە ئامادهكراوه و لهڕێگهی دهزگای خێرخوازیی بارزانییهوه دهگهیهندرێته ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریا.
میدیا مەگەزین