کوردستانگرنگ

تەندروستی جیهانی: بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا خراپترین کارەساتی سروشتییە لە 100 ساڵی رابردوو

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا خراپترین کارەساتی سروشتییە لە 100 ساڵی رابردوو.

هانس کلوج بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی له‌ ئەوروپا رایگەیاند، گەواهی ئەوە دەدەن بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا خراپترین کارەسات بووە، لە ماوەی 100 ساڵی رابردوو.

جەختیشیکردەوە، 22 تیمی فریاکەوتنی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە شوێنی بوومەلەرزەکەن لە تورکیا.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستی لێقەوماوان گەورەیە و سات بە سات داواکارییەکانیشیان زیاتر دەبن و تاکو ئێستا 26 ملیۆن هاووڵاتی لە تورکیا و سووریا پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رێكخراوی یونیسێف بڵاویکردەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و سووریا زیاتر لە 7 ملیۆن منداڵ زیانیانبەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو رێژەیەش 4 پۆینت 6 ملیۆن منداڵ لە تورکیان و 2 پۆینت 5 ملیۆنیش لە سووریا زەرەرمەندبوون و ترسیشیان لەوەیە رێژەی ئەو منداڵانەی بوونەتە قوربانی، بەرزبێتەوە.

رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك  بە گوڕی 7.4 به‌ پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button