کوردستانگرنگ

دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری شارەکان دەستپێدەکات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەرپرسێکی وەزارەتەکە وردەکاریی تازە لەبارەی دابەشکردنی نەوت دەخەنە ڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی هاتووە و زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر 321 هەزار و 138خێزان دابەش کراوە.

ئەوەش هاتووە: “دوای بەکۆتاییهاتنی ناوچە شاخاوییەکان، هەنگاوی دووەمی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی دەوروبەر دەستی پێ کرد و تاوەکوو ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەسەر زیاتر لە هەشت هەزار و 500 خێزاندا دابەش کراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.”

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی 20ی 11ی 2022ـوە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەستی پێ کردووە.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایگەیاند: “حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ناوچە شاخاوییەکان دابەشكردنی نەوتی تەواو کردووە کە 65%ی تێچووەکەی لەسەر حکوومەت بوو.”

گوتیشی: “قۆناغی دووەم لە دەوروبەری شارەکان دەستی پێ کردووە، لە بەستۆڕە نەوت دابەش کراوە، لیژنەكان دەست دەكەن بە دیاریكردنی ئەو بریكارانەی دەكەونە چوارچێوەی ناوەندی 220 كە شاوێس و مەلا ئۆمەر و پیرزین و دارەشەكران و چەندین ناوچەی تر سەر بەم ناوەندە دەگرێتەوە دوای جێبەجێكردنی ڕێكارەكان.”

جەختیشی کردەوە: “پاشان ناوەندی 213 دیاری كراوە كە بەحركە و گردجووتیار دەگرێتەوە و هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ دەدرێت ناوچەكانی دەوروبەری هەولێر نەوتی لێ دابەش بكرێت، هەموو ئەمانەش پشتبەستوون بە ناردنی بەردەوامی نەوت لە بەغدا بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان.”

ئاماژەی بەوەش دا 200 لیتر بە بەنرخی 105 هەزار دینارە.

ئاری كاكەشین داوا لە سەرجەم بریكارەكان دەكات بە هیچ شێوەیەك بەبێ ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان لیژنەكانی پەیوەندیدار بەرمیلی نەوت و پارە لە هاووڵاتییان وەرنەگرن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button