کوردستانگرنگ

هەوڵێكی نهێنیی یەكێتی لە بەغداوە دژی هەرێمی كوردستان ئاشكرا بوو

ئەندامێكی یەدەگی كۆمیتەی ناوەندیی پاتی دیموكراتی كوردستان، هەوڵێكی نهێنیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە بەغدا ئاشكرا كرد و رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی یاسای بودجەی 2023ی عێراقدا، بەرپرسانی یەكێتی ”فشار دەكەن“ تاوەكوو بەغدا وەك هەر یەكێك لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، مامەڵە لەگەڵ سلێمانیدا بكات. 

نازم هەركی، ئه‌ندامی یەدەگی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاند: ”یەكێتی فشار دەكات بۆ ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراق، بودجە بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان نەكرێ، بەڵكوو وەكوو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ سلێمانیدا بكرێ، تا ئەوەندەی دیكە داهاتی شارەكە تاڵان بكەن، ئاخر ماقووڵ نیه‌ سلێمانی داهاتی هه‌یه‌ و پاره‌ی هه‌یه،‌ كه‌چی هیچ له‌و پاره‌یه‌ وەك خۆی نه‌گەڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت، بگره‌ له‌وێ ئاسته‌نگ بۆ خه‌ڵك و بۆ كۆمپانیا دروست كراوه و هانیان دراوە تاوەكوو پاره‌ نه‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت، ئه‌وه‌یشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ پێشووتردا، ته‌نیا ره‌قه‌م بووه،‌ ئێستاش ئه‌وه‌ی بەناو دەگەڕێندرێتەوە، راسته‌قینه‌ نییه‌.“

جەختیشی كردەوە كە یه‌كێتی زۆر هه‌وڵ ده‌دات له ‌به‌غدا گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، ئه‌مه‌ش دواجار خۆی زه‌رەر ‌ده‌كات.

ئەمە لە كاتێكدایە، ڕۆژی 14ی شوباتی 2023، ماڵپەڕی (درەومیدیا)ی سلێمانی لە راپۆرتێكیدا بڵاوی كردبووەوە، یەكێتی لە بەغدا چەند هەنگاوێكی هەڵگرتووە كە نیگەرانیی پارتی لێ كەوتووەتەوە، بە دیاریكراویش لە پرسی داڕشتنی یاسای نەوت‌ و غازی فیدراڵ‌ و یاسای بودجەی 2023ی عێراق، بە تایبەتیش لەوەدا كە یەكێتی دەیەوێت پەرە بە مامەڵەی سەربەخۆ بدات لەگەڵ حكوومەتی ناوەنددا.“

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button