جیهانگرنگ

90 هەزار باڵەخانە لە ئیستانبوڵ مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە

سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵ ئاشكرای دەكات، بە گوێرەی ئەو بەدواداچوونەی كردوویانە، لە تەواوی ئیستانبوڵدا، لە ئەگەری بوونی بوومەلەرزە 90 هەزار باڵەخانە مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە، بۆیە داوا دەكات بەپەلە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵ، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (fox)ی توركی، دەڵێت: بە گوێرەی ئەو بەدواداچوونەی ئەنجامیان داوە، لە ئەگەری هەر بوومەلەرزەیەكدا 90 هەزار باڵەخانە لە شارەكەیان مەترسیی ڕووخانی لەسەرە.

ئەو دەڵێت: ”لە دوای 1999، زۆر شت كراوە بۆ ئەو باڵەخانانەی مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە كاركردن بەردەوام بێت، 80 ساڵی تر تەواو نابێت. ئەم بابەتە پەیوەندیی بە گیانی هاووڵاتییانی ئیستانبوڵەوە هەیە و دەبێت بە شێوەیەكی میكانیزمیانە كاری بۆ بكرێت.”

ئیمامئۆغڵو ئاماژە دەدات، چەندین جار گووتویانە ئەم كارە بە یەك كەس و دوو ناكرێت، دەبێت بە تیم كاری بۆ بكرێت، بەڵام كەس گوێی لێ ناگرێت

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button