کوردستانگرنگ

لەسەر سوکایەتیکردن بە ئاینی ئیسلام لە دهۆک ڕوونکردنەوە دەدرێت

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری دهۆک ئاشکرایکرد، کە بە فەرمانی پارێزگاری دهۆک، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆک سکاڵا لە دژی ئەو کەسە تۆمار دەکات کە سووکایەتی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کردووە.

راشیگەیاند، لە هەرێمی کوردستان پێکەوەژیان و رێزگرتن لەیەکدی هەیە، هەربۆیە بێ رێزی بەرانبەر بە هیچ ئایین و بیروباوەڕێک لە هیچ کەسێک قبووڵ ناکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سووکایەتی بە ئایینی ئیسلام کردووە و، دواتر پارێزگاری دهۆک فەرمانی کردووە سکاڵای لەسەر تۆماربکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button