کوردستانگرنگ

وەسیەتی کوڕێك لەژێر داروپەردودا ملیۆنان خەڵکی گریاند

خودایە یارمەتیمان بدە، باوکە ئەگەر هێشتا دەژیت و ئەم ڤیدیۆیە دەبینیت تکایە ژیانی خۆت بژی، خاڵە ئەمیر مەمرە و بژی، نوێژ بکەن. سامیە گوێم لە دەنگتە. ناتوانم بەردەوام بم لە ژیان. پەشیمان نیم لە هیچ شتێك لە ژیانمدا خوایە گیان”. ئەم وشانە لە فیلمی خەیاڵی یان شانۆگەرییەوە وەرنەگیراون بەڵكو وشەی کوڕێکی سورین کە لە ژێر داروپەردودا بە ڤیدیۆ تۆماری کردوە، داوا دەکات رزگار بکرێت.

ئەو کوڕە سورییە ناوی ئەحمەد خەتیبە لە پارێزگای درعا، بەر لە رزگارکردنی ڤیدیۆکەی تۆمارکردبووە، لە کاتێکدا هێشتا ١٣ ئەندام لە خێزانەکەی لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

ئەحمەد دوو رۆژ پێش ئێستا رزگارکرا دوای ئەوەی بە مۆبایلەکەی “ڤیدیۆی پێش مردنی” تۆمارکردبوو.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیەش کەسانێکی زۆر بە گریانەوە هاوسۆزییان بۆ دەربڕی بە بینینی لەو ناڕەحەتییەدا، هەروەها دوای هاتنە دەرەوەشی هێشتا لە غەمێکی زۆردا دەژی بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی لە ژێر دارووپەردودا ماونەتەوە و بەشێکی زۆریان مردوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button