دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، عێراق دورە لەکارەساتی هاوشێوەی تورکیا و سوریا و ئێران.
دەشڵێت، “سەرجەم ئەو بومەلەرزانەی لەرابردوودا لە عێراق تۆمارکراون نەگەیشتونەتە زیاتر لە ٤ پلە بە پێوەری رێختەر”.
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند،عێراق بەهۆی شوێن و پێگەی جوگرافییەوە هیچ کاریگەرییەکی سروشتی لەو شێوەیەی لەسەر نییە و تەنانەت ئەو بومەلەرزانەش کە لەناوخۆی عێراقدا رووودەدەن هەندێکجار لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستییان پێدەکرێت.
دەشڵێت، زۆربەی بومەلەرزەکان گوڕەکانیان دەگاتە نزیکەی ٣.٤ یان ٣.٥پلە بە پێوەری رێختەر و بۆیە نابنە هۆی زیانگەیاندن بەهاوڵاتییان.
Facebook Comments Box