له بولگاریا 18 ته‌رم له ناو بارهه‌ڵگرێكدا دۆزرانه‌وه كه یه‌كێكیان منداڵه و به‌نیاز بوون بۆ ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن. 34 كه‌سی تریش هه‌ر له ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا بوون كه پێش ئه‌وه‌ی بمرن پۆلیس فریایان كه‌وتووه.
بارهه‌ڵگره‌كه له نزیكی گوندێكی سۆفیای پایته‌خت به‌جێ هێشترابوو و شوفێره‌كه‌ش رای كردبوو و هه‌موو ئه‌و سه‌رنشینانه‌ش كه له ناو بارهه‌ڵگره‌كه بوون ویستبوویان دابه‌زن، به‌ڵام ده‌رگا داخراوه و تا پۆلیس فریایان كه‌وتووه ژماره‌یه‌كیان مردوون.
له‌و 34 كه‌سه‌ی رزگار كراون، پێنجیان منداڵن و خێرا بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه. وه‌زیری ته‌ندروستیی بولگاریا گوتوویه‌تی، ئه‌و كۆچبه‌رانه له برسان، و سه‌رما و شێی له راده‌به‌ده‌ر زیانیان به‌ركه‌وتووه و دواجار ئۆكسجینیش دابه‌زیوه و به‌شێكیان گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، پۆلیس ده‌ڵێ زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه ئه‌فغانن و ویستوویانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچنه سێربیا و له‌وێوه به‌ره‌و رۆژئاوای ئه‌وروپا بڕۆن.
میدیاكانی بولگاریا به كاره‌ساتبارترین رووداوی به‌قاچاخبردنی كۆچبه‌ران له‌و وڵاته هه‌ژماریان كردووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن چوار تۆمه‌تبار گیراون.